یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/1/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی به‌رێوه‌چوو و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرا.
1- نووسراوى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لقى سلێمانى به ژماره 149 له رێكه‌وتى 16/12/2019 په‌سند كرد، كه خولێكى راهێنه‌رایه‌تى (C) ئاسیاییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تاكو رێكه‌وتى 16/12/2020 ناتوانن خولى راهێنه‌رایه‌تى (C) ئاسیایی بكه‌نه‌وه.
2- ئاگادارى سه‌رجه‌م راهێنه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، دوا ده‌ستپێكردنى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى كوردستان پێویسته بڕوانامه‌ى باوه‌رپێكراویان ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه مافى راهێنه‌رایه‌تیان له یانه‌كانیان نابێت.
3- ئاگادارى یانه‌ى هه‌ڵۆ ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانى داهاتوویان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، ژوورى جلگۆڕینى یاریزانان و توالێته‌كانیان به پاك و خاوێنى ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزا ده‌بن.
4- راگرتنى سه‌رپه‌رشتیارى یارى (تاریق سه‌عید) بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ، ئه‌مه‌یش به هۆى پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له یارى نێوان چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، كه كه‌سانێكى زۆر بێ بوونى باجى تایبه‌ت له نێو یاریگه ئاماده بووینه.
5- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، پێش ته‌واو بوونى یارییه‌كان به پێنج خوله‌ك، جگه له راگه‌یاندنكارانى وه‌رزشى هیچ كه‌سێكى دیكه بۆى نییه بێته نێو یاریگه، ئه‌مه‌یش بۆ سه‌لامه‌تى سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانان و یاریزانان، بۆ ئه‌وه‌ى راگه‌یاندنكارانیش كاره‌كانى خۆیان به باشى ئه‌نجام بده‌ن.
6- ئاگادارى سه‌رۆكى یانه‌ى سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه، به ززوترین كات په‌یوه‌ندى به یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكات بۆ كارى پێویست.
7- دوا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له رووداوه‌كانى یارى نێوان سیروانى نوێ و زاخۆ له گه‌ڕى نۆیه‌مى خولى نایابى لاوانى كوردستان، بڕیاردرا به:
أ- دابه‌زاندنى تیپى لاوانى نایابى یانه‌ى زاخۆ بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى لاوانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021.
ب- هه‌ژماركردنى دووی یارى داهاتووى یانه‌ى زاخۆ به ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌رامبه‌رى، ئه‌مه‌یش به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له په‌ڕاوى 2019/2020.
ت- راگرتنى ئه‌م یاریزانانه‌ى خواره‌وه له تیپى لاوانى یانه‌ى زاخۆ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له رێكه‌وتى 4/1/2020 تاكو 4/1/2021
1- ئه‌حمه‌د چیایی ژماره 7
2- یوسف ئه‌یوب ژماره 6
3- شڤان مه‌حموود ژماره 12
4- عه‌لى عه‌بدولره‌قیب ژماره 10
5- زانا شڤان ژماره 3
6- بێوار فه‌ریق ژماره 77
7- عومران سامى ژماره 17
8- وه‌لید وشیار ژماره 4
9- كۆڤان سالم ژماره 9
10- هۆگر عه‌لى ژماره 22
پ- كارپێنه‌كردنى بڕوانامه‌ى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌راى لاوانى زاخۆ (تاهیر حه‌مدى) هه‌روه‌ها راگرتنى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ.
ج- راگرتنى یاریده‌ده‌رى پزیشكى یانه‌ى لاوانى زاخۆ (عیسا حوسێن) بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ.
ح- راگرتنى ئه‌م یاریزانانه‌ى تیپى لاوانى یانه‌ى سیروانى نوێ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له رێكه‌وتى 4/1/2020 تاكو 4/1/2021
1- ژیار نامیق ژماره 3
2- دیدار سیروان ژماره 16
3- بیلال مه‌جید ژماره 14
خ- گواستنه‌وه‌ى یارى داهاتووى لاوانى یانه‌ى سیروانى نوێ بۆ یاریگه‌ى یانه‌ى كۆیه.
8- ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه تایبه‌ت به رووداوه‌كانى یارى نێوان لاوانى سیروانى نوێ و زاخۆ، دواى لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كى ورد له لایه‌ن لێژنه‌ى پێكهاتوو له لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌مان به پشتبه‌ستن به رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له په‌ڕاوى 2019/2020، له خاڵى (16) بڕگه‌ى (ب) له لاپه‌ڕه (10) و خاڵى (17) له لاپه‌ڕه (14) دراوه، به هیواى ئه‌وه‌ى له داهاتوو ئه‌م جۆره كێشه و گرفتانه دووباره نه‌بنه‌وه و، به هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵى بنبڕ‌كردنى ئه‌م جۆره ره‌فتارانه به تایبه‌ت له تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.