تیمێكی فه‌ره‌نسی به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری ئاكرێ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵان به‌رده‌وام ده‌بن له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش.
هیوا شه‌ماڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری ئاكرێ به زاری كرمانجی گوت : تیمێكی فه‌ره‌نسی ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه له ده‌ڤه‌رێ ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش كار له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ن بۆ په‌یمانگه‌ی ifpo فه‌ره‌نسی و ئه‌مكاره‌ش به هاوكاریی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری ئاكرێ ئێستاش كار له‌سه‌ر گردی "ئامیان " له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌م تیمه فه‌ره‌نسییه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر لێكوڵینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی قه‌زای ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و دواتر به فه‌رمی ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌كانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن بۆ هه‌موان، قۆناغ به قۆناغ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌واره‌كانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ و بهردڕهش ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.