به‌پێ بریارێكی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا 60 راوێژكاری سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
فه‌رمانده‌ی جێبه‌جێكاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه 60 راوێژكاری سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات.
ماڵپه‌ری (RT)ی رووسی بڵاویكره‌وه، به‌شێك له‌و 30 راوێژكاره سه‌ربازییه ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌غدا ده‌كرێن ، كه به دووری 30 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا دووره.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ره‌كه كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ستی كه‌وتووه، له ئێستادا ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌ره‌ڕای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه و گرژییه‌كانى عێراق (كوژرانی قاسم سوله‌یمانی)، له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.