سەرچاوەیەكی ئەمنی بلاویكردەوە كە چالاكوانێكی مەدەنی لە هێرشێكی چەكداریدا لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا كوژرا .
بەپێی سەرچاوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ چالاكوانێكی مەدەنی لە كاتی گەرانەوەی لە گۆرەپانی تەحریر لە نزیك شاری سەدر لە لایەن گروپێكی چەكدار بە ماتۆرسكیڵێكەوە هێرشی دەكرێتە سەر و دەكوژرێت .
لە 25ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019ـەوە خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی عێراق درێژەی هەیە و داوای چاكسازی و خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی هەلی كار دەكەن ، كە بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە سەدەها كەس كوژران و بریندار بوون .
سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.