لە 27ی12 تاکو 1ی 1 ی 2020 ، 167 هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر رۆستی وەتەبێژی دەستەی گەشت گوزاری رایگهیاند: بۆ پشوهكانى سهرى ساڵ 167 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان، دهشڵێت: بهراورد به ساڵى ڕابردوو ڕێژهى گهشتیاران زیادیكردووه.
بەشی زۆری گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق بووە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە 78% بوو. ژمارەی گەشتیاران زیادی کردووەو 17 هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی پار زیاتر بووە.
جێی ئاماژەیە کە گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم ئەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم ئەژمار کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.