سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سێ رۆژ ماته‌مینی له عێراق راگه‌یاند:
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریداوه له‌ڕۆژی له‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت.
ڕاگه‌یاندنی پرسه‌ی ماته‌مینی له‌دوای ئه‌وه دێت دوێنی هه‌ینی، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.