به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ، كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو لەسەر ڕێگای (کەلار-باوەنور) لەنزیک گوندی سەید محمود بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (میتسۆبۆشی بارهەڵگر- مان بارهه‌ڵگر) ڕویدا..
رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێلی متسیۆبۆشی گیانی لەدەستداو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەریش بەسەختی بریندار بوو
هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهبریندارهكهش كهبەسەختی بریندار بوو، گه‌یه‌ندراوه‌ته نەخۆشخانەی شەهید مه‌لا ئه‌حمه‌د و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رودانی روداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاویشی كردووه‌ته‌وه
له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نزیك پردی تانجه‌رۆ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سلێمانی – قه‌ره‌داغ) كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
هاتووچۆی سلێمانى رایدهگهێنێت ، دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 4 ى 1 ى 2020 ئۆتۆمبێلێكی جۆری (سۆپه‌ر) له‌نزیك پردی تانجه‌رۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سلێمانی – قه‌ره‌داغ) به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و خۆی كردووه بهدوكانێكدا، به‌و هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه



دارشتنهوهى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.