Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 12:52

که‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5 ى 1 ى 2020  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای ھەولێر 12 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى  سلێمانی و دھۆك 8 پلەی سیلیزی ، له‌پارێزگای كه‌ركوكیش  بەرزترین پلەی گەرما 13 پلەی سیلیزی دەبێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ى  دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا نمە باران دەبارێت

راشیده‌گه‌ێنێت ،  لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

11

 

1

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.