كه‌شتی جه‌نگی وشكاویی USS Bataan سه‌ربه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا مانۆڕی سه‌ربازی له ئه‌فریقا راگرت و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وت.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌هۆی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسداران، كه‌شتی جه‌نگی وشكاویی USS Bataan و یه‌كه‌ی ٢٦ی مارینز به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێ كه‌وتووه.
كه‌شتی جه‌نگی وشكاویی USS Bataan له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مانۆڕی شێری ده‌ریا له ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ٢٦ی مارینز كه له دووهه‌زار و ١٠٠ سه‌رباز پێكدێت به‌ڕێكه‌وت و هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشته سنووره ئاوییه‌كانی مه‌غریب.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.