یانه‌ی بایرن میونشن یه‌كه‌م گرێبه‌ستی له ساڵی نوێ ئه‌نجامداو له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر نوبێلی گۆڵپارێزی یانه‌ی شالكه ڕێككه‌وت و له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی ڕیزه‌كانی بایرن ده‌كات
له‌مباره‌وه یانه باڤاریه‌كه ئاشكرای كرد كه له ڕۆژانی ڕابردوو ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شالكه كردووه‌و گۆڵپارێزه‌كه‌ش له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌و به ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شالكه به‌فه‌رمی و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به بایرن ده‌كات
جێگای باسه نوبێلی ته‌مه‌ن بیستوسێ ساڵ یه‌كێكه له گۆڵپارێزه لاوه دیاره‌كانی ئه‌ڵمانیاو به‌هۆی لێكچوونی سیمای به مانوێل نویه‌ری گۆڵپارێزی بایرن و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، زۆر كه‌س به نویه‌ری نوێ ناوی ده‌به‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.