وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق كرد و تێیدا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ی كرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق ئه‌نجام دا‌و تێیدا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ی كرد له ناوچه‌كه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له ھێرشێكی ئاسمانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژرا.
راب ، قاسم سوله‌یمانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچه‌كه ناوبرد هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌وان له‌و راستییه تێده‌گه‌ن كه ئه‌مریكییه‌كان تێیكه‌وتوون، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به نیازه بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به كه‌ناڵی سكای نیوز رایگه‌یاند: له ئێستادا ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته رێگری بكه‌ین له ره‌فتاره شهرانگێزهكانی ئێران، هاوكات رایگه‌یاند: پێویسته هه‌وڵی ئارام كردنه‌وه و سه‌قامگیركردنی ره‌وشه‌كه بده‌ین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.