بۆ یەکەمجارە لە مێژوى خوێندنى باڵاى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتێکى گەورە لە زانکۆکانى هەرێم بۆ پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەىئەکادیمى و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) دەڕەخسێنێت، ئەویش بەتەرخانکردنى زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار کورسى خوێندن بۆ ئارەزومەندانى خوێندنىباڵا.
لهم بارهیهوه (سهرتیپ خالص - بهڕێوهبهری خوێندنیباڵا) له فهرمانگهی توێژینهوه و پهرهپێدان له وهزارهتی خوێندنی باڵا وتوێژینهوهی زانستی له لێدوانێكدا بۆ وێبسایتی وهزارهتىراگهیاند: ئەمڕۆ (٥/١/٢٠٢٠) پڕۆسهی پێشهشكردنی خوێندنی باڵا/ دبلۆمیباڵاى یەک ساڵە و ماستهر و دكتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد،وتیشى: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆخوازیارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، لەسەر ڕاسپاردەى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، پاڵپشت بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت، وەزارەتەکەمان پێداچونەوەى بە کورسیەکانى گشتى کرد کەشێوازى خوێندنەکە بەخۆڕاییە، بۆ ئەمەش ژمارەیەکى بەرچاو لە کورسى تەرخانکراوى گشتىبۆ فەرمانبەرانى دامەزراو بەشێوەى هەمیشەیی لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمىکوردستان زیادکران، بەمەش دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکارانى دامەزراو دەڕەخسێت.
بهڕێوهبهریخوێندنی باڵا له فهرمانگهی توێژینهوەو پهرهپێدان ڕاشیگەیاند: لە کۆبونەوەىڕابردوى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەىزانستى بڕیاردرا لەبەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان وئەنفالکراوان و بۆ پێدانى دەرفەت و ڕەخساندنى هەلىزیاتر، کەسوکارى پلە (١) یەکىشەهیدو ئەنفالکراوهكان (هاوسهر، كوڕ و كچ)، ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنىخوێندنى ماستەرو دکتۆراى تێدا بێت و، لە تاقیکردنەوەىتوانستى زانستى دەربچێت، لەدەرەوەى پلان، کورسی خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخاندەکرێت.
هەروەک وتیشى ژمارەیەک کورسى دیکەى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا بۆ فەرمانبەرومامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆى کەرکوک و پەیمانگەى کەرکوک تەرخاندەکرێت، کەدەتوانن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەشى کورسیە تەرخانکراوەکان بکەن، بۆ ئەممەبەستەش پێویستە پشتگیرى لە نوسینگەى وەزارەتەکەمان لەشارى کەرکوک هاوپێچ بکات لەکاتى پێشکەشکردن.
بهڕێوهبهری خوێندنی باڵا له فهرمانگهی توێژینهوهو پهرهپێدان له وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتیشى: لە پێناودروستکردنى دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکاران و لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى، پرۆسەى پێشکەشکردن درێژ دەکرێتەوە، بەمەش گۆڕانکارى بەسەرماوەى پێشکەشکردن دا دێت بهم شێوهیهی خوارهوه: - ماوهیپێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 26-1-2020) بهردهوامدهبێت.- تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: رێكهوتی(2-2-2020). هەر لە لێدوانەکەیدا سەرتیب خالص: ئاماژهی بۆ ئەوەکرد ئەمڕۆپلان و ژمارهی كورسی خوێندن له گشت بهش و پسپۆرییهكانى خوێندنی باڵا/ دبلۆمىیەک ساڵە و ماستهر و دكتۆرا له لایهن وەزارەتەوە بە پەسەندکراوى بۆ زانکۆکان نێردراولەلایەن زانکۆکانیش بڵاودەکرێتەوە.
جێگەى ئاماژەیە لە بەشێک لە زانکۆکان پێشکەشکردن بۆخوێندنى باڵا/ دبلۆى باڵاو ماستەر و دکتۆرا بەشێوەى ئۆنڵاین دەبێت، بەمەشپێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى وێسب سایتى ئەو زانکۆیانە داواکارى بە ئۆنڵاین پێشکەشبکەن.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.