چەند فراکسیۆنێک لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، پڕۆژە بڕیارێکیان ئامادەکردووە بۆ دەرکردنى هێزە بیانییەکان و بە تایبەت هێزەکانى ئەمەریکا.
بههۆی تهواو نهبوونی رێژهی یاسایی ئهندامانی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، کۆبوونەوەکە بۆ چەند کاتژمێرێک دواخرا، سهرلهئێوارهی ئهمرۆ یهكشهممه، کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد.
كهمێك پێش ئێستا کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق دەستیپێکرد بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر پڕۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: متمانەی ئەمەریکا لای عێراق پاشەکشەی کردووە و چیتر عێراق پابەند نابێت بە رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمەریکا و پابەندیش نابن بە سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.