دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگدان بۆ یاسای ده‌ركردنی هێزه بیناییه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه
بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکەش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هۆڵی پەرلەمان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌نه شێعه‌كان هوفتایان دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌گوته‌وه .
بڕیارە خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژە بڕیارە بکرێت کە لەلایەن چەند فراکسیۆنێکەوە بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق ئامادەکراوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق گوتارێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق پێشكه‌شكرد.
عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەو رۆژەی قاسم سولەیمانی کوژرا بڕیاربوو بۆ بەیانییەکەی كاتژمێر 8:30 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجامبدەم.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێشتر عێراق نامەیەکی سعودیەی ناردبوو بۆ کاربەدەستانی ئێران و بڕیاربوو رۆژی هەینی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران وەڵامی ئەو نامەی سعودییە بگەیەنێتەوە دەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق باسی لەوە کرد کە نامەکە پەیوەندیداربوو بە نێوەندگیریی عێراق لەنێوان وڵاتانی سعودیە و ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە. له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانیش عه‌بدولمه‌هدی وتی، مه‌رجی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ته‌نیا راهێنانه به هێزه عێراقییه‌كان و به‌رده‌وام دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازی عێراق.
گوتیشی، ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق درووست كردووه، دوای ئه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانمان ره‌تكرده‌وه، هه‌ستمان به‌وه كردووه متمانه له نێوان به‌غدا و واشنتن لاواز بووه. واشنتن پێی راگه‌یاندین، كه ئیسرائیل به‌رپرسیاره له هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی. سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، هۆشداریمان داوه له كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا، رێگه‌مان له‌وه گرت، خۆپیشانده‌ران ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا. گوتیشی، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێلیكۆپته‌ره‌كانیان به بێ مۆڵه‌ت به ئاسمانی به‌غدادا ده‌سووڕێنه‌وه.
داوای هاكاری و یارمه‌تی به په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی كرد. گوتیشی، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه كۆتایی به بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێنرێت.
پێویسته حكوومه‌ت خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق دابنێت. باشترین بژارده كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.