وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەرێکی راستەقینە هەیە کە ئێران هێزەکانمان لە عێراق و سووریا بکاتە ئامانج.
مایك پەیمپیۆ، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئەی بی سی) رایگەیاند: وڵاتەكەی بێ دوودڵی كاردانەوەی یاسایی دەبێت دژی هەر كەسێك كە پلانداڕێژەری هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه بڕوامان به‌وه‌یه گه‌لی عێراق ده‌خوازێت ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئێمه‌ش هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا پێویست بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند: واشنتۆن بڕوای وایە گەلی عێراق دەیەوێت
هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە بمێنێتەوە، لەبارەی داواکەی عادل عەبدولمەهدیش بۆ
چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق، مایک پۆمپیۆ گوتی: عەبدولمەهدی تەنها سەرۆک وەزیرانێکی کاربەڕێکەرە و لەلایەن سەرکردەکانی ئێرانەوە هەڕەشەی زۆری لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.