بۆ جارێكی دیكه هێرشی مووشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و چەند مووشەكێك لە نزیك باڵێۆزخانەكە كەوتنە خوارەوە.
دوای ئهو هێرشه باڵیۆزخانهی ئهمهریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا و ههروهها لە ئەنجامی ئەم مووشەكانە باس لە برینداربوونی چەند هاووڵاتیەكی سڤیل دەكرێت كە ماڵەكانیان لە بەرامبەر باڵیۆزخانهی ئەمریكایە لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
لە ماوەی شەوانی چەند هەفتەی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق مووشەكباران دەكرێن، ئیدارەی واشنتۆنیش لەمبارەیەوە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ئێران تۆمەتبار دەكات، بە تایبەتیش میلیشیای حزبوڵای عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.