په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌دات.
ینس ستۆلتنبرگ سكرتێری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) دوێنی یه‌ك شه‌ممه ، داوای له ئه‌ندامانی ناتۆ كردبوو، كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له برۆكسل ئاماده‌بن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
هاوكات دوێنی ناتۆ بڕیاریدا ئه‌ركی راهێنان به سوپای عێراق رابگرێت، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌منییانه‌ی دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی رووبه‌ڕووی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا پرۆگرامی راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان رابگرێت، به هۆی ئه‌و هێرشه مووشهكیانهی ده‌كرێته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.