به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو و كه‌مێك باران ده‌بێت، پاشان له ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه كه‌شناسی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له هه‌ولێر به‌رزترین پله 12 سیلیزی ده‌بێت ، ، سلێمانی 10 پله‌ی سیلیزی ، دهۆك 11 پله‌ی سیلیزی، له‌كه‌ركوكیش 18 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.



دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.