سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆده‌بێته‌وه.
كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆی ئاشكرایكرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م دیداره‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوپه‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی عێراق هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی مه‌شق و راهێنانی به هێزه عێراقییه‌كان راگه‌یاند.
دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌بێ ئاماده‌بوونی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان و به‌شێكی سوونه‌كان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژەیاسای كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانی له عێراق پەسەندکرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.