Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 09:22

چەند بڕیارێک لەبارەی ئەنفلۆنزای وەرزی دەرکرا

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان كۆبوویەوەو چەند بڕیارێكی دەركرد.
                      
 

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی بڵاوی كرده‌وە كه‌سەرپەرشتی( د. سەباح نەسرەدین ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەڕێوەبەری بەڕێوەبەراێتی خۆپاراستنی سلێمانی وبەڕێوەبەروبەڕێوەبەری کارگێڕی بەشێک لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەکان دووەمین کۆبونەوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدرا.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی بۆدانانی ڕێوشوێنی پێویست لەمەڕ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا کەخۆی دەبینێتەوە لە:

هەماهەنگی تەواوبکرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەئەهلیەکان بۆبەرەنگاربونەوەی پەتاکە.

پێداچوونەوە بەهەموو ڕێوشوێنەکانی کەپێشتر گیراونەتەبەر بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.

بڕێکی زیاتر لەفاکسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بکرێت بۆدەزگاتەندروستییەکان و هاوڵاتیان.

داوالەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بکرێت کەڕێنماییە تەندروستیەکان لەمەڕخۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبکەنەوە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.