راگهیاندنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ دووشهممه 2020.1.6 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، بەفەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی هێمن قادر فەقێ عەبدوڵای وەک جێگری پارێزگاری هەولێر ڕادەستکرد.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ١١ی ٢٠١٩، هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرا و ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێکدا د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەفەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی وەک جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی ڕادەستکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.