ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدایە یاسای رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا هەڵبەوەشێنێتەوە و تەنها بە بڕیاری كشانەوەی هێزە بیانییەكان ناوەستێت كە لە دانیشتنی دوێنێ بڕیاری لە سەر درا .
حەنین قەدۆ ئەندامی هاوپەیمانی فەتح روونیكردەوە كە دوای دەنگدانی پەرلەمان ، كار بۆ ئەوە دەكەین بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەگرنگەكان بكەین لە لە لایەن حكومەتەوە بڕیاری لە سەر دراوە . راشیگەیاند كە هێزە سیاسییەكان سوورن لە سەر هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئەمنی لە گەڵ ئەمریكا .
سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.