Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 22:42

بریتانیا داوای مانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەکات

مه‌به‌ستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش
کوردستان TV
100%


بەڕیتانیا داوای لە عێراق کردووە ڕێگە بدەن هێزەکانیان لەسەر خاکی بمێننەوە و لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش.

لەگەڵ پەسندکردنی پرۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە لایەن ئەنجمومەنی نوێنەرانەوە، بریتانیا داوای مانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە دەکات.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەڕیتانیا داوای لە عێراق کردووە ڕێگە بدەن هێزەکانیان لەسەر خاکی بمێننەوە و لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش بەردەوام بن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وێڕای بەرزکردنەوەی داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان، داواشی کردووە عێراق هەموو چالاکیکانی لەگەڵ هاوپەیمانیی دژ بە داعش رابگرێت و وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا دژ بە ئەمریکا تۆمار بکات.

ئه‌م گرژو ئاڵۆزیانه‌ش دوای ئه‌مه‌ دێت، بەرەبەیانی هەینی 3-1-2020 لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەنزیك دەروازەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و 8 بەرپرسی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبی كوژران.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.