Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 07:05

ھیچ کۆمپانیایەکى بیانى تاکو ئێستا ھەرێمی کوردستانی جێنەھێشتوە

كۆمپانیاكانی كەرتی نەوت لە كارەكانیان بەردەوامن
کوردستان TV
100%

لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی عێراق، بەشێك لە كۆمپانیا بیانییەكان كارەكانیان لە عێراق راگرتووە و ھاووڵاتیانی بیانی بە ھۆی دژواریی رەوشەكەوە عێراق جێدەهێڵن، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش رەتی كردەوە ھیچ كۆمپانیایەك ھەرێمی كوردستانی جێھێشتبێت و دەشڵێت، ھەرێم بۆ بیانییەكان و كاركردن ئارامە.

گوڵیزار سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند" ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە و ئەو وڵاتەنەش كە داوای چۆڵكردنی عێراق دەكەن لە ھاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، باسیان لە ھەرێمی كوردستان نەكردووە و دەتوانن لێرە بمێننەوە، لەبەر ئەوەی ھیچ گرفتێك لە ھەرێمی كوردستان نییە و ناوچەیەكی ئارامە بۆ كۆمپانیاكان و كاركردن تێیدا".

سندی گوتیشی" راستە كه‌ دەگوترێ لە ھەندێ ناوچەی عێراق بەشێك لەو كەسە بیانیانەی لە كێڵگە نەوتییەكان كاریان دەكرد بەجێیان ھێشتووە، ئەوەش بێگومان كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی بەرھەمی نەوتی عێراق دەبێت".

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت" بە ھۆی نەبوونی كێشە و سەقامگیرییەوە، ھیچ كۆمپانیایەك تا ئێستا ھەرێمی كوردستانی جێنەھێشتوە و تا ئێستا كۆمپانیاكانی كەرتی نەوت لە كارەكانیان بەردەوامن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.