خانمه پاسه‌وانێك له گرتووخانه‌یه‌ك له وڵاتی وه‌یڵس په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كێك زیندانیكراوه‌كاندا هه‌بووه و چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆی وروژێنه‌ری بۆ ناردووه.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، ئایشیا گه‌نی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پاسه‌وان له گرتووخانه‌ی بێروین له شاری رێكسهام له وڵاتی وه‌یڵس په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌یستی له‌گه‌ڵ خورام ره‌زاق، زیندانیكراوی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵدا هه‌بووه.
ئایشیا له ماوه‌ی پێنج مانگدا زیاد له 1200 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا كردووه و چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاوی خۆی بۆ ناردووه، جارێكیش به دزییه‌وه جلوبه‌رگی ناوه‌وه‌ی خۆی پێ داوه.
ئایشیا له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و له میانه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، ده‌ركه‌وت كه چه‌ندین زانیاری هه‌ستیاری له‌سه‌ر لایه‌نی سێكیوریتی گرتوخانه‌كه پێ داوه و له مۆبایله‌كه‌یدا چه‌ندین وێنه‌ی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و له‌ناو ژووره‌كه‌ی خورامدا چه‌ندین جار پێكه‌وه كاتیان به‌سه‌ر بردووه.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.