به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
انا لله و انا الیه را‌جعون
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوتان لێ بێت، ڕووداوی له‌ده‌ستچوونی سه‌ردار حاجی قاسم سوله‌یمانی بووه‌ته مایه‌ی ئه‌سه‌ف و نیگه‌رانی بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڕێزیان دۆستمان بوو له به‌ره‌ی شه‌ڕی دژ به دیكتاتۆری و پشتیوان و هاوسه‌نگه‌ریشمان بوو له دژی گرووپی تیرۆریستی داعش، به شێوه‌یه‌ك كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمه‌وه ڕێز له زه‌حمه‌ت و فیداكارییه‌كانی گیراوه.
به‌ناوی خۆم و گه‌لی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هیوادارم جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
6/1/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.