سوپای ئەمریکا لە نامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە دەست بە ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق.
به‌گوێره‌ى ئاژانسى "فڕانس پرێس"، به نامه‌یه‌كى فه‌رمى واژوكراو له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، سوپاى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى كانوونى دووه‌م به‌غداى ئاگادار كرده‌وه له رێوشوێنه‌كانى كشانه‌وه له‌و وڵاته.
له ورده‌كارى نامه‌كه‌دا هاتووه، ده‌بێ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان رێوشوێنى سه‌لامه‌ت بگرنه‌به‌ر بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كان و رێوشوێنه‌كانى ده‌رچوونى هێزه‌كان له عێراق.
له‌درێژه‌ى نامه‌كه‌دا هاتووه، جووڵه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له‌نێو ناوچه‌ى سه‌وز و له ده‌روبه‌رى ناوچه‌كه له ناوه‌ڕاستى به‌غدا زیاد ده‌كات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە کاری هاوبەش بکرێت بۆ جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.