وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هیچ بڕیارێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا كه تیایدا باس له‌وه ده‌كات، عێراق به فه‌رمی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئاگاداركراوه‌ته‌وه، مارك ئێسپه‌ر له‌وباره‌وه دوا و گوتی: هیچ بڕیارێكمان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕشه‌ی كردبوو له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات ئه‌وا سزا به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنێت.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه هات كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی(به‌ده‌ر له كورد‌و سوننه) ده‌نگی دا له‌سه‌ر بڕیارێك كه تیایدا داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات كه كۆتایی بهێنێت به بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵات.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جێبه‌جێ بكات.
ئه‌م پێشهاته‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندبوو كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریكادا له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سه‌ربه سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.