به‌پێی هه‌واڵێكی بڵاوكراوه‌ی "فۆرین پۆڵه‌سی" بڕیاربووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 9ی كانوونی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، گوته‌یه‌ك له‌باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای ڤیزه‌ی له ئه‌مریكا كردبوو، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی ڤیزه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی تاران چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ڤیزه‌كه‌یه، به‌ڵام دوێنێ ئیداره‌ی تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ئه‌نجامداوه و له‌وه ئاگاداری كردووه‌ته‌وه كه رێگه به هاتنی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ناده‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌م پێشهاته‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی 3ی كانوونی دووه‌می 2020 وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندبوو كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریكادا له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.