سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بۆ فڕۆكه‌كانی B-52 له‌نێو بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار دابمه‌زرێنن.
سه‌رچاوه‌كه به‌ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و زه‌به‌لاح و مودێرن بۆ فڕۆكه‌كانی بی 52 ی زه‌به‌لاح له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له شاره‌دێی به‌غدادی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هیت له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار دابمه‌زرێنێ.
سه‌رچاوه‌كه روونشیكردۆته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به فراوانكردنی بنكه ئاسمانییه‌كه بۆ دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه‌كه له‌به‌ری شارۆچكه‌ی كوبێسه كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه ته‌واو ببێت، ده‌بێته گرنگترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان تایبه‌ت به فڕۆكه‌كانی بی 52ی زه‌به‌لاح، وه‌ك ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی كه لهبریتانیادا هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.