وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق لهراگهیاندراوێكیدا بڵاوی كرده‌وه ، كهتیمێكی هه‌واڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تمان ، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد له‌كاتێك سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانى فرۆشتنى كچه‌كه‌ى بووه
وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌كه‌سى ده‌ستگیر كراوه ، پێشتر فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى هه‌بووه به‌پێى مادده‌ى 28 ى مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌ناوبراو تۆمه‌تباره بووه بهبهكارهێنان و بازرگانى كردن به‌و مادده‌یه‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راشیدهگهێنێت كه‌سى ده‌ستگیر كاو راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت بۆ لێكۆلینه‌وه و راده‌ستكردنى به‌دادگا

وه‌رگیران و دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.