Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 22:37

فه‌ره‌نسا هیچ پلانێکی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌ عێراق نییه‌

ئاسایشی تەواوەتی هێزەکەیان پاراستووە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەک لەحکومەتی فه‌رەنسا رایگەیاند: لە ئێستادا پلانیان نییه‌ هێزەکانیان لەعێراق پاشەکشە پێبکەن.

فه‌ره‌نسا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له‌ عێراقه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێز هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا وه‌ری گرته‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پاریس هیچ پلانێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌ عێراق نییه‌.

هاوكات وەزیری بەرگری فرەنسا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، 160 سەربازیان لەعێراقدا هەیە و پێشتر ئاسایشی تەواوەتی هێزەکەیان پاراستووەو لەئێستاشدا بەنیازی کشانەوەیان نین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.