عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، نامەکەی ئەمریکایان بۆ کشانەوەی هێزه‌كانیان پێگەیشتووە، بەڵام دواتر وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتویه‌تی، بە هەڵە نێردراوە.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی رایگه‌یاند: نامەیەکی "هەڵە"یان پێگەیشتوە لە واشنتۆنەوە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دەشڵێت: پێشنیارمان کردووە بۆ کشانەوەی هێز بیانییەکان لە عێراق.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوەکرد، لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکاوە نامەیەکیان بەدەست گەیشت سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بەڵام دواتر راگەیەندرا کە نامەکە هەڵەیە.
سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کارێکی لەم جۆرە وا دەکات دۆخەکە ئاڵۆز بکات و متمانە لەنێوان هەردوو وڵات‌دا لاواز ببێت.
دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عیراق ئاراسته كراوه، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك وتویانه كه نامه‌كه‌یان به هه‌ڵه بۆ به‌غدا ناردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.