دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق گوتی، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ئێرانه‌وه هه‌ڵدراون دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌عێراق كردۆته ئامانج. كار ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان. تا ئێستا هه‌موو شتێك ئاساییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ،دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێڕاق روونكردنه‌وه‌ی دا. تره‌مپ كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی كۆبوویه‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا له تویته‌ر هه‌وڵی دا كه هه‌ڵوێستێكی ئاسایی و دۆخێكی جێگیر نیشان بدات له قسه‌كانیدا.
تره‌مپ له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌وه ده‌ڵێت، هه‌موو شتێك له‌جێی خۆیه‌تی. ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ئێرانه‌وه هه‌ڵدراوه دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له عێراق كردۆته ئامانج. كار ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان. تائێستا هه‌موو شت له‌جێی خۆیه‌تی. خاوه‌نی به‌هێزترین و پڕچه‌كترین سوپای جیهانین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.