Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 01:16

له‌ئێران 5 هاووڵاتی کورد لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی گه‌شتیاری بە 180 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%


لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەکەی ئۆكراینیا لە تاران 5 ھاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستدا


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ى 1 ى 2020 فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 سەر بە هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیا پاش بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بەهۆی کێشەی تەکنیكییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

 

خاچی سووری ئێرانی بڵاویکردەوە، تەواوی سەرنشینەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکەکە لە تارانەوە بەرەو کیڤ رۆشتووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لە جێهێشتنی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران، کەوتووەتە خوارەوە.

 له‌رووداوه‌كه‌دا 5 ھاووڵاتی كورد كە خەڵكی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان بوون لەو فڕۆكەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

ھاووڵاتییەكان ناویان سروە پەساوەند، سنوور پورقادری، ئەڤین ئەرسەلانی، ھیوا مەولانی و كوردیا مەولانی بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.