له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020 نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری ڕوداووه‌كانی ساڵی 2019ی خسته‌ڕوو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ڕایگه‌یاند، به‌به‌راورد به‌ساڵی 2018 ڕێژه‌ی تاوانه‌كان كه‌میكردووه، بۆ نموونه تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌ساڵی 2018دا 68 حاڵه‌ت تۆماركراوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2019دا رێژه‌كه‌ی كه‌مبۆته‌وه بۆ 56 حاڵه‌ت. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2018 دا 66 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه، له‌ساڵی 2019دا ڕێژه‌كه‌ی كه‌مبۆته‌وه بۆ 55 حاڵه‌ت.
گوتیشی، له‌رێكه‌وتی 1/1/2019 تا 31/12/2019 ، 9 هه‌زارو 648 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون‌و دراونه‌ته دادگاكان، له‌و ژماره‌یه‌ش 1105تۆمه‌تباریان له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌شی رونكردنه‌وه كه به‌پێی ئاماره‌كان دیارده‌ی فێڵكردن‌و ده‌ستبڕینی هاوڵاتیان زیادیكردووه، به‌تایبه‌تی له‌پێشانگاكانی كڕین‌و فرۆشتنی ئوتومبیل كه ئوتومبیل به‌قیست ده‌فرۆشن به‌هاوڵاتیان، به‌هۆی نه‌دانی قیسته‌كانه‌وه ناچار پێشانگاكانی ئوتومبیل سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.