كچێكى بچووك له ئهپارتمانێكى به‌رز له دورگه‌ى پلایه پارایسۆ تێنێرفێ كه ده‌كه‌وێته وڵاتى ئیسپانیا كاتێك دایكى له گه‌رماوه خه‌ریكى خۆشۆردنه و ئاگاى له منداڵه‌كه‌ى نییه، منداڵه‌كه له په‌نجه‌ره‌ى ژورێكدا خوى ده‌رده‌هێنێ و به‌سه‌ر دیوارێكى ته‌سك به‌ره‌و "بالهكۆنهى" ئه‌پارتمانه‌كه رێده‌كات.
له كاتى رۆیشتنى كچه‌كه به‌و شێوه مه‌ترسیداره كه ژیانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه كه‌سێك له ئهپارتمانێكى تردا ڤیدیۆی كچه‌كه ده‌گرێت و له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاوی ده‌كاته‌وه و بینه‌رانى ڤیدیۆكه تووشى شوك ده‌بن به‌وه‌ى ئه‌و كچه منداڵه ئه‌و كاره مه‌ترسیداره ئه‌نجام ده‌دات بێ ئه‌وه‌ى دایك و باوكى ئاگادارى بن.
كچه منداڵه‌كه دواى ئه‌وه‌ى له په‌نجه‌ره‌كه‌وه به‌ره‌و بالهكۆنهى ئه‌پارتمانه‌كه ده‌ڕوات له‌سه‌ر ئاسنى بالهكۆنهكه داده‌نیشێت و دواجار دووباره به‌سه‌ر ئه‌و دیواره ته‌سكه ده‌ڕوات بۆ لاى په‌نجه‌ره‌كه و پێى ده‌خلیسكێ به‌ڵام خۆى به په‌نجه‌ره‌كه ده‌گرێته‌وه.
كچه منداڵه‌كه هیچى لێ نه‌هاتووه و به‌ڵام باوكان و دایكان ده‌بێت زۆر ئاگادارى منداڵه‌كانیان بن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زۆر ره‌خنه له دایك و باوكى ئه‌و كچه منداڵه گیراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.