وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگهیاند: سبەینێ پێنج شەممە، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێك دەگاتە بەغدا.
بەپێی راگهیهندراوێكی، وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاوكرایەوە، سبەینێ پێنج شەممە ڕێكەوتی 9-1-2020 كاتژمێر 10:30ی بەیانی، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سبەی پێنجشەممە، مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی دهگاته بهغدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە مەولود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق کە یەک رۆژ دەخایەنێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمی و پرسە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.