لیژنە دارایی و ئابووری پشتی 47 كاتژمێر کارکردن لەسەر پڕۆژەی چاسازی، ئەمڕۆ راپۆرتی کۆتای خۆی تەواوکرد.
هیڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری روونكردنهوهیهكی لەسەر پڕۆژەی چاسازی بڵاوكردهوه.
لێرەو لەوێ قسەیەک بڵاوببوویەوە کە ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان مەرجی تەمەنییان هەڵگرتووە بو خانەنشینی، ئەسڵ و ئەساسی نییەو راستییان نەکردووە.
گەر خوا یار بێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێ و هەر لەم مانگەدا ئینشائەڵڵا ، پەسەند دەکرێ.
ئەم قانونە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی پڕۆژەکانی دیکەی چاکسازین لە بواری (داهات، خەرجی، ئیدارای، گومرک و نەوت و ....)
چاکسازی بە شەو رۆژێک ناکرێ، بەڵام هەموو کارێک بە هەنگاوێک دەستپێدەکرێ و لێرەوە دەستمان پێکردووە.
لەم پڕۆژە یاسایەدا، پاشەکەوتی مووچە گەرەنتیکرا کە حیسابی بانکی بۆ مووچە خۆران بکرێتەوەو وەزارەتی دارایی رێنمای دەردەکات کە کەی و چۆن ئەو پارەیە بدرێتەوە.
هەروەها ئەولەوییەتی داهاتی ئەم پڕۆژە یاسایە، بۆ پێداچوونەوەو بەرزکردنەوەی ئەوانەی کەمترین مووچەی خانەنشینییان هەیە. 220 هەزار لانی کەم دەکرێتە 300 هەزار دینار.
بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان روونکردەوە، کە "کاتێ حکومەت پارەی هەبوو و پاشەکەوتی مووچەی نەدا، ئەوا حکومەت بەرپرسیارەو دەبێ لە حکومەت قبووڵ نەکرێ.
هیڤیدار ئەحمەد
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.