دۆنالد ترهمپى سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی رێکارە پێشوەختەکان هیچ سەربازێکی ئەمریکی و عێراقی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانیان له عێراق نەکوژراوە.
دۆناڵد ترەمپ، باسی کوشتنی قاسم سولەیمانی کرد و رایگەیاند، ئێران هەوڵیداوە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێک بدات، بەڵام ئیتر ئەو رۆژانە کۆتایی هات و هەفتەی رابردوو کارێکی یەکلاکەرەوەمان ئەنجامداو بە فەرمانی من تیرۆریستێکی گەورەمان کوشت.
لەبارەی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران، ترەمپ جەختی کردەوە ئێران ناتوانێ ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێمەش زۆر بە وردیی چاودێریی رەوشی ئێران دەکەین و سزای تووندیان بەسەردا دەسەپێنین تاوەکو مامەڵەی خۆی دەگۆڕێت.
سەرۆکی ئەمریکا ، قاسم سولەیمانی بە بەرپرسی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی و خەڵک ناودەبات و گوتی" سولەیمانی بەرپرس بوو لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی و پاڵپشتی گرووپەکانی حیزبوڵڵای دەکرد و هۆکار بوو بۆ شەڕی ناوخۆ لە ناوچەکە و کوژرانی سەربازانی ئەمریکی بە رێگەی جیاواز. بە راسپاردەی ئێران هێرشەکانی ئەم دواییە ئەنجامدران و کەسێکی ئەمریکی کوژرا.
وتيشى" دەبێت وڵاتە گەورەکان دان بەوەدا بنێن کە ئێران هەڕەشەیەکی جدییە، دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین کە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین کە یارمەتیدەر بێت ۆ ئەوەی خەڵکی ئێران ببووژێنەوە و ئێران پێشکەوتوو و سەقامگیر بێت و دەبێ تاران واز لە شەڕی بە وەکالەت بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.