Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 00:29

ژاپۆن داخستنى باڵیۆزخانەکه‌ى لە بەغدا راگەیاند

داوایشی لە هاووڵاتیانی ژاپۆنی كرد خاكی عێراق بەجێ بێڵن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن داخستنى باڵیۆزخانەی وولاته‌كه‌ى لە بەغدا رایگەیاندو هەروەها داوایشی لە هاووڵاتیانی ژاپۆنی كرد خاكی عێراق بەجێ بێڵن و لەم ڕووەشەوە لە كۆنسوڵگەی گشتییان لە هەولێر دەستبەكار دەبن.

ئەم بڕیارەى ژاپۆن دوای هێرشە مووشەكیەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران دێت بۆ سەر چەند بنكەیەكی سەربازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كە سەربازانی ئەمریكیان تێدا بووه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاندووە، كە بە هۆی گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و ئەگەری ڕووداوی لەناكاو لە داهاتوویەكی نزیكدا، داوا له‌ هاووڵاتیانمان دەكەین بە زووترین كات خاكی عێراق بەجێ بێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ئەوەشی راگەیاندووە ، كە لە ڕێگەی كۆنسوڵگەی گشتیی ژاپۆن لە هەولێرەوە یارمەتی هاووڵاتیانی دەدات خاكی عێراق بەجێ بێڵن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.