سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگهیاند: دەبێت سوپاسی ترەمپ بکرێت لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، دەشڵێت، هیچ کاتێک رۆژهەڵاتی ناوهڕاست هێندەی ئێستا لەکاتێکی ئاڵۆزدا نەبووە .
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ناسەقامگیرییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، ململانێکانی نێوان میانڕەو و پەڕگیرەکان بەردەوامن، لەلایەک ئیسلامییە توندڕەوەکان بە ڕابەرایەتی ئێران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە دەدەن.
بنیامین ناتانیاهۆ گوتیشی پێویستە هەوڵی تیرۆرستانەی ئێران لەناوببرێت، ئێمە بە تووندی دژ بە دوژمنەکانمان دەوەستین و هەر کەسێك بیەوێت لە ئێمە بدات رووبەڕووی گورزێكی تەواو تێکشکێنەر دەبێتەوە.
ناتانیاهۆ هۆشداریشی دایە ئێران کە ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک دەشڵێت: "قاسم سولەیمانی بەرپرس بوو لە کوژرانی ژمارەیەکی لەڕادەبەدەری خەڵکی بێتاوان، چەندین وڵاتی نا سەقامگیرکردووە، بۆ چەندین ساڵ ترس و ئازاری لەنێو خەڵکدا چاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.