سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو مووشه‌كی كاتیوشا له ناو ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غداد كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت " دوو مووشه‌ك له جۆری كاتیوشا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیان لێبكه‌وێته‌وه، دواتر ورده‌كاری زیاترتان ده‌ده‌ینێ."
سه‌رچاوه‌یه‌كی پـۆلیس به ڕۆیته‌رزی گوت یه‌ك له مووشه‌كه‌كان له دوری نزیكه‌ی 100 مه‌تر له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خوارێ.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.