به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و منداڵێك به‌ناوی ( م . ز . ئـ ) ته‌مه‌ن چوار ساڵ دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌هۆی خواردنی 5 حه‌ب باری ته‌ندروستی تێكچووه و پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
له باره‌ی جۆری ئه‌و حه‌بانه‌ش كه خواردوویه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و حه‌بانه‌ی خواردویه‌تی جۆره‌كه‌ی له (لیڤۆپایروكسین)ه و دایكی بۆ نه‌خۆشی غوده به‌كاری هێناون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.