مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كهشهوی رابردوو لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیابریجۆ منداڵێک بەناوی ( هانیا محه‌مه‌د عومه‌ر ) تەمەن دووساڵ دەشێلێت
راشیدهگهێنێت ، پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی بزیشکی دادوەری کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کەمامی منداڵەکەیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.