ده‌سه‌ڵاتداران له ئوسترالیا بڕیاریاندا زیاتر له 10هه‌زار وشتر بكوژن، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوێكی زۆر له ناوچه‌كانی باشوور، كه رۆڵی هه‌بووه له زیادبوونی وشكه‌ساڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی بریتانی، كرداری كوشتنه‌كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌ستپێده‌كات له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێلیكۆپته‌ر و، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نیشانه‌شكێنی پیشه‌گه‌ر.
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه، لاشه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان جێ ده‌هێڵدرێت تا وشك ده‌بێته‌وه به‌رله‌وه‌ی بسووتێنرێت یان له ژێر خاك بشاردرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سكاڵای دانیشتووانی ناوخۆ زیادی كرد بوو، له چوونه ناوه‌وه‌ی وشتره‌كان و تێكدانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
ده‌سه‌ڵاتداران ئاماژه‌یان پێدا، ئه‌م ژماره وشترانه‌ی كه ده‌كوژرێن به‌هۆی ده‌ردانی گازی گه‌رم، كه رێژه‌ی ئه‌و گازی میسانه‌ی كه ساڵانه ئاژه‌ڵه‌كه به‌رهه‌می دێنێت یه‌كسانه تۆنێك له گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.