یانه‌ی ڕیال مه‌درید گه‌یشته یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
یانه‌ی ڕیال مه‌درید به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ڤالێنسیای پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی شای ئیسپانیای برده‌وه، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای یارینه‌كردنی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕیال كه به‌هۆی پێكان گه‌شتی سعودیه‌یان نه‌كردووه‌و به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه ناكه‌ن، یاریزانانی یانه‌ی شاهانه له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی پازده‌دا، تۆنی كڕوسی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ ڕیال مه‌درید تۆماركرد
پاشان ئیسكۆ ئه‌لاركۆن ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می میرێنگی له خوله‌كی سیی و نۆ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوپێنجیشدا، لوكا مۆدریچی كڕواتی ڕیالی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، له‌و لاشه‌وه دانیێل پارێخۆ تاكه گۆڵی ڤالێنسیای له دواساته‌كانی یاری به لێدانی سزا تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش ڕیال مه‌درید گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه بۆ یه‌كه‌مجاره به‌م شێوازه نوێیه‌و به به‌شداری چوار یانه له سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.