سه‌باره‌ت به جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ئێرنیستۆ ڤالڤێری ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له رابردوو توانیویه‌تی دوو جار براوه‌ی ئه‌م نازناوهبێت له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بارسه‌لۆناو ئه‌تله‌تیك بیلباو، بۆیه ئه‌و راهێنه‌ره چاوی له‌وه‌یه جارێكی دیكه براوه‌ی نازناوه‌كه بێت و ژماره‌ی نازناوی سوپه‌ری ئیسپانی له‌گه‌ڵ گواردیۆلاو كرۆیف یه‌كسان بكاته‌وه
ڤالڤێردی جیاواز له هه‌ردوو راهێنه‌ره‌كه‌ی دیكه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه ده‌بێته یه‌كه‌مین راهێنه‌ر سێ نازناو له‌گه‌ڵ دوو یانه به‌ده‌ست دێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی دووهه‌زاروپازده له‌گه‌ڵ بیلباو و له دووهه‌زاروهه‌ژده له‌گه‌ڵ بارسا به‌ده‌ستی هێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا پیب گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچسته‌رستی توانیویه‌تی سێ نازناوی به‌دوای یه‌ك له ساڵانی دووهه‌زارونۆ و دووههزاودهو دووهه‌زارویازده به‌ده‌ست بێنێت
هه‌روه‌ها كرۆیف له ساڵانی نه‌وه‌دویه‌ك و نه‌وه‌دودوو و نه‌وه‌دوچوار براوه‌ی نازناوی سوپه‌ری ئیسپانی بووه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.