یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كگرتووی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سانت ئیتیانی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی
یاریزانانی پاریس سانجێرمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به گوڕوتینه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و دوو خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، ماورۆ ئیكاردی ئه‌ژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ یانه پاریسیه‌كه تۆماركرد، دواتر نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی سیی و نۆ به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی چلوچواریشدا
جێسی مۆلین گۆڵپارێزی سانت ئیتیان گۆڵی سێیه‌می پی ئێس جی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلونۆشدا، ماورۆ ئیكاردی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می پاریس سانجێرمانی به‌ده‌ستهێنا، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی سێیه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وت تۆماركرد‌و بووه هاتریكی یاری، له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وتیشدا، كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان تیپه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی شه‌شه‌م، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان یۆهان كابای تاكه گۆڵی سانت ئیتیانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی جامی یه‌كگرتووی فه‌ڕه‌نسا به هه‌شت نازناو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.