مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له گوندێكی نزیك شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تی و هه‌ژارییه‌وه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین به په‌ته‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی هه‌واڵێكی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دوێنێ چوارشه‌ممه 8/1/2020 له گوندی "توار مه‌لا"ی سه‌ر به شاری سنه مێردمنداڵێك به ناوی " ڕێبوار مه‌لایی" ته‌مه‌ن 15 ساڵان له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌نگاو ڕاشیگه‌یاندووه: به پێی قسه‌ی كه‌س و كاری مێردمنداڵه‌كه، به‌هۆی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تیی و سه‌ختی بار‌و دۆخی ژیانیانه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.